سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:34
وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ أَلَيْسَ هَٰذَا بِالْحَقِّ ۖ قَالُوا بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ
ڕۆژێک دێت کافر‌و خوانه‌ناسان دۆزه‌خیان نیشان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: ئێستا ده‌ڵێن چی؟! ئا ئه‌مه‌ئیتر حه‌ق و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه نیه؟! ( هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ) ده‌ڵێن: به‌ڵێ... سوێند به‌په‌روه‌ردیگارمان ڕاسته‌و حه‌قه، ( به‌ڵام ئه‌و سوێند خواردن و دان پێدانانه، تازه‌بێ سووده) بۆیه خوا ده‌فه‌رموێت: ماده‌م وایه سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو ئاگر بچێژن له‌سه‌ر ئه‌نجامی بێ بڕوایی و کافربوونتاندا.
تەفسیر
ڕۆژێک دێت دۆزەخ نیشانی ئەوانە دەدرێت کە کافرن و باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی نەبوو (پێش ئەوەی بخرێنە ناوی) پێیان دەوترێت: ئایا ئەمەی کە دەیبینن (سزای دۆزەخ) ھەق و ھەقیقەت و ڕاستەقینەیە؟! یا درۆ و خەیاڵە؟ وەک ئەوەی ئێوە لە دونیادا دەتانوت؟! ھەموویان دەڵێن: بەڵێ سوێند بە (اللە تعالی) هەق وڕاستە. وەڵام دەدرێنەوە و پێیان دەوترێت: دەی کەواتە سزا و ئازار بچێژن بەھۆی ئەوەی کە جاران ڕێبازی کوفر و بێدینی و بتپ ەرستەکانتان دەگرتەبەر.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە