سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:35

فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُولُو الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِلْ لَهُمْ ۚ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِنْ نَهَارٍ ۚ بَلَاغٌ ۚ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ

که‌وابوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆدا بگره‌و خۆڕاگربه‌، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، په‌له‌شیان لێ مه‌که‌، ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌به‌ڵێنیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێک پێشهات وا ده‌زانن ته‌نها ساته‌وه‌ختێکیان له‌رۆژێکدا پێچووه‌، ئه‌مه‌به‌ڵێن و په‌یام و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه‌، جا ئه‌و کاته‌مه‌گه‌ر ته‌نها تاوانباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!

تەفسیر

کەواتە - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) دان بەخۆدا بگرە و خۆڕاگربە لەسەر ئازاری ئەم کافرانە، وەک چۆن پێغەمبەرە ئولولعەزمەکان -خاوەن ورەی زۆر بەرز وزۆر ئارامگر لەسەر پەیامەکەیان- (نوح و ئیبراھیم و موسا و عیسا) (سەلامی خوایان لێ بێت) خۆیان ڕاگرت و پەلەی ھاتنی سزای (اللە تعالی) یان بۆ مەکە، بێگومان ئەو سزایە سەرەنجام ھەر دێتە سەریان، ئەو ڕۆژەی کە ئەو پەپەیمانەى پێیان دراوە بێتە سەریان بەچاوی خۆیان ئەیبینن، لەبەر ناڕەحەتی و سەختی ئەو سزایە وا ئەزانن تەنھا سەعاتێک لە ڕۆژیان پێچووە لەژیانی دونیادا، ھەر بۆیە ئەم قورئانەی کە نێردراوە بۆ (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پەیامێکی ڕاگەیاندنی بەھێزە بۆ مرۆڤـ و جنۆکەکان، جا ئیتر ئەو کاتە جگە لە کۆمەڵی تاوانباران کەس ڕیسوا و خەسارۆمەند نابێت کە لەڕێگای ڕاست دەرچوون بەهۆی کوفر وتاوانەکانیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە