سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:33

أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَمْ يَعْيَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَادِرٍ عَلَىٰ أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَىٰ ۚ بَلَىٰ إِنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

ئایا ئه‌وه‌سه‌رنجیان نه‌داوه‌به‌ڕاستی ئه‌وه‌خوایه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌و له‌دروست کردنیشیاندا هیچ ماندوو نه‌بووه‌، توانای نی یه مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه‌، به‌ڵێ، بێگومان ئه‌و زاته‌، به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.

تەفسیر

ئایا ئەوانە کە (بت پەرست و موشریکن و باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە) و بیریان نەکردۆتەوە و سەرنجیان نەداوە لەوەی کە (اللە تعالی) ئاسمانەکان و زەوی (بە گەورەیی و فراوانیشیانەوە) بەدیھێناوە و ھیچ ماندووش نەبووە لە بەدیھێنانیان، مەگەر توانای نییە مردووەکان زیندوو بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت؟! بەڵێ بێگومان ئەو زاتە پاک و بێگەردە و دەسەڵاتی ھەیە کە زیندوویان بکاتەوە و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە!!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە