سورەت 46 · جوزء 26
سورة الأحقاف · 46:20
وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَاتِكُمْ فِي حَيَاتِكُمُ الدُّنْيَا وَاسْتَمْتَعْتُمْ بِهَا فَالْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنْتُمْ تَفْسُقُونَ
ڕۆژێک دێت ئه‌وانه‌ی که‌بێ بڕوان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌برێن و نیشانیان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: هه‌رچی خۆشی و شادیه‌کتان هه‌بوو له‌ژیانی دنیاتاندا به‌ئاره‌زووی خۆتان ڕاتانبوارد، که‌وابوو ئه‌مرۆ ئیتر نۆره‌ی ئه‌وه‌یه که‌سزای خه‌جاڵه‌تی و ڕیسوایی بدرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌لووت به‌رزیتان ده‌کرد له‌زه‌ویدا به‌ناحه‌ق و به‌هۆی ده‌رچوونتان له‌سنوور و فه‌رمانی خوا.
تەفسیر
ڕۆژێک دێت ئەوانەی باوەڕیان بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکانی نەبووە بەرەو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن و بە لۆمە و ھەڕەشەوە پێیان دەوترێت: ئێوە خۆشی و ڕابواردنی خۆتان لە دونیادا بینی و بەکەیف سەفاوە ژیانتان بردە سەر، ئەمڕۆ نۆرەی ئەوەیە کە سزای خەجاڵەتی و ڕیسوایی بدرێنەوە، بەھۆی ئەوەی لە ژیانی دونیادا لوتبەرز بوون و بەناھەق خۆتان بە گەورە دەزانی و بێباوەڕ و یاخی بوون و فەرمانەکانی (اللە تعالی)تان جێبەجێ نەدەکرد.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە