سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:19

وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ۖ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَالَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک، هه‌ر که‌سێک له‌ئیمانداران یان له‌بێ بڕواکان پله‌و پایه‌ی به‌رز، یان نزمیان هه‌یه‌، به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان که‌ئه‌نجامیانداوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی پاداشتیان بداته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ بکرێت.

تەفسیر

جا سەرەنجام بۆ ھەر دەستەیەک لە ئیمانداران یان لە بێباوەڕەکان پلەی تایبەتیان بۆ دیاری کراوە، پاداشتی باوەڕداران لە بەھەشتدا پلەی بەرز و سەربەرزییە، وە سزای بێباوەڕان لە دۆزەخدا پلەی نزمی و سەرشۆڕییە، ئەوە پاداشتی کردەوەکانیانە لەلایەن (اللە تعالی)وە، کەس ستەمی لێناکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بە کەم کردنەوەی چاکەی چاکەکاران، یان زیادکردنی تاوانی تاوانباران.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە