سورەت 46 · جوزء 26

سورة الأحقاف · 46:21

۞ وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنْذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتِ النُّذُرُ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) یادی براکه‌ی قه‌ومی عاد ( هود پێغه‌مبه‌ر ) بکه‌، کاتێک قه‌ومه‌که‌ی بێدارکردنه‌وه له‌دۆڵ و بیابانه‌کاندا ( مه‌به‌ست ناوچه‌ی حچر موت ) ه‌، بێگومان بێدار خه‌ره‌وه‌ی زۆر له‌پێش ئه‌و و دوای ئه‌ویش تێپه‌ریان کرد، هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵکی ڕاگه‌یاندووه که‌جگه له‌خوا که‌سی تر نه‌په‌رستن... به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و بێ سنوورتان له‌رۆژێکی سامناکدا بۆ پێش بێت.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) باسی براکەی قەومی (عاد) کە،(ھود) پێغەمبەرە (علیه السلام) بکە بۆ قەومەکەت، کە قەومەکەی لە ناوچەی (ئەحقاف) لە دورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون، قەومەکەی ئاگادارکردەوە سەبارەت بە ھاتنی سزایەکی سەخت لەلایەن (اللە تعالی)وە، پێش ھود و پاش ھودیش چەند پێغەمبەرێک قەومەکەیان ئاگادارکردبووەوە، ھەر ھەموویان بە قەومەکانیان دەوت: خەڵکینە جگە لە (اللە تعالی) کەسی تر مەپەرستن و مەیکەن بە ھاوەڵی، دەترسم توشی سزا و ئازارێکی زۆر ببن لە ڕۆژێکی سامناکدا کە ڕۆژی قیامەتە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە