سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:29

يَا قَوْمِ لَكُمُ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ظَاهِرِينَ فِي الْأَرْضِ فَمَنْ يَنْصُرُنَا مِنْ بَأْسِ اللَّهِ إِنْ جَاءَنَا ۚ قَالَ فِرْعَوْنُ مَا أُرِيكُمْ إِلَّا مَا أَرَىٰ وَمَا أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ الرَّشَادِ

هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی تیادا ده‌که‌ن، جا بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتین؟ فیرعه‌ون قسه‌که‌ی پێ بڕی وتی: من ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده‌که پێم ڕاگه‌یاندن، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!!

تەفسیر

ئەی گەلەکەم ئەمڕۆ لەسەر زەوی میسردا موڵک و دەسەڵاتتان ھەیە و زاڵن بەسەر ژێردەستەکانتاندا، کێ ھەیە سەرمان بخات و ڕزگارمان کات لەسزای اللە تەعالا ئەگەر بەھۆی کوشتنی موساوە دووچارمان بوو؟! فیرعەون وتی: قسە ھەر قسەی منە، وە حوکم و بڕیار ھەر ئەوەیە من دەیدەم، بەدڵنیاییەوە من وای دەبینم کە موسا بکوژم تاوەکو لەشەڕ و خراپەی ڕزگارمان ببێت، وە من ڕێنوماییتان ناکەم تەنھا بۆ ڕێگای ھەق و ڕاستی نەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە