سورەت 40 · جوزء 24
سورة غافر · 40:28
وَقَالَ رَجُلٌ مُؤْمِنٌ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَانَهُ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ وَإِنْ يَكُ كَاذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُ ۖ وَإِنْ يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُمْ بَعْضُ الَّذِي يَعِدُكُمْ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ
(دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه).
تەفسیر
پیاوێکی باوەڕدار لە خزم و نزیکان و دەست و پێوەندەکەی فیرعەون کە باوەڕی بە اللە تەعالا ھێنابوو، بەڵام تا ئەو کاتە باوەڕەکەی شاردبوەوە لەگەلەکەی، وەک ڕێگریەک لە کوشتنی مو‌سا کاتێک زانی یەکلایی بوونەتەوە بۆ کوشتنی، پێی وتن: ئایا پیاوێک بێ تاوان دەکوژن، تاوانەکەی تەنھا ئەوەیە دەڵێت: اللە پەروەردگاری منە، لە کاتێکدا ئەو بەڵگەی ڕوون و ئاشکرای بۆ ھێناون لەسەر ڕاستگۆیی پەیامەکەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوە بۆ لای ئێوە؟! گریمان ئەگەر درۆی کرد و پێغەمبەر نەبوو، ئەوا زەرەر و زیانی درۆکەی بۆ خۆیەتی، خۆ ھیچ زیانێک لە ئێوە نادات، خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بوو لەوەی بانگتان دەکات بۆی، ئەوا ھەر لەدونیادا ھەندێک لەو سزایەتان دووچار دەبێت کە ھەڕەشەتان پێ دەکات لێی، بێگومان اللە تەعالا کەسێک موەفەق و سەرکەتوو ناکات بۆ ھەق و ڕاستی کە سنوور ببەزێنێت و درۆ بە ناو خوا و پێغەمبەرەکەیەوە بکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە