سورەت 40 · جوزء 24

سورة غافر · 40:30

وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ مِثْلَ يَوْمِ الْأَحْزَابِ

ئه‌و پیاوه‌ی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من ده‌ترسم ڕۆژێکتان به‌سه‌ربێت وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆ و قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات...

تەفسیر

ئەو کەسەی باوەڕی ھێنابوو جارێکی تر ئامۆژگاری گەلەکەی دەکات و دەڵێت: بێگومان من دەترسم ئەگەر ھاتوو بە زوڵم و ستەم و دەست درێژی موساتان کوشت، دەترسێم دووچاری سزای کۆمەڵەکان ببنەوە، ئەوانەی لە ئوممەتانی پێشوو لە دژی پێغەمبەرەکانیان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بیانکوژن، بەڵام اللە تەعالا سزای دان و لەناوی بردن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە