سورەت 39 · جوزء 23
سورة الزمر · 39:9
أَمَّنْ هُوَ قَانِتٌ آنَاءَ اللَّيْلِ سَاجِدًا وَقَائِمًا يَحْذَرُ الْآخِرَةَ وَيَرْجُو رَحْمَةَ رَبِّهِ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ
(ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران چاکترن) یان ئه‌و ئیمانداره‌ی که له دووتوێی شه‌وگاردا هه‌ڵده‌ستێت بۆ خواپه‌رستی، سوژده ده‌بات و به‌پێوه ده‌وه‌ستێت، له لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت ده‌ترسێت و ئومێد و هیوای به‌میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری هه‌یه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان، وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن و شاره‌زاییان نیه؟، به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌م جۆره یاداوه‌ریانه سوود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن (له حه‌قیقه‌تی دنیا و قیامه‌ت، وه دڵنیان ژیانی دنیا فرسه‌تێکی به‌نرخه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌کاری ده‌هێنن).
تەفسیر
ئایا کەسێک بە درێژایی شەو گوێڕایەڵی پەروەردگاری بێت، وە سەرگەرمی شەو نوێژ و سوژدە و کڕنوش بردن بێت بۆی، وە بترسێت لە سزای دواڕۆژ، وە لەھەمان کاتدا بەتەمای ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگاری بێت، ئایا ئەم کەسە باشترە یان ئەو کافر و بێباوەڕەی لەکاتی ناڕەحەتی و ناخۆشیدا ڕوو بکاتە اللە تەعالا و بیپەرستێت، بەڵام لەکاتی خۆشی وفەرحانەدا ڕووی لێوەرگێڕێت و بێباوەڕ ببێتەوە پێی و شەریک و ھاوەڵی بۆ دا‌نێت؟! - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئایا وەک یەک وان، ئەوانەی دەزانن کە اللە تەعالا چی لەسەر واجب کردوون، بەھۆی ئەوەی دەیناسن و شارەزان لێی، وەک ئەو کەسانە وان کەھیچ شتێک لەوانە نازانن و بێ ئاگان لێی؟ بەڵکو تەنھا ئەوانەی ژیر و ھۆشیارن دەزانن جیاوازی نێوان ئەم دوو دەستە و تاقمەی چییە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە