سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:10

قُلْ يَا عِبَادِ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا رَبَّكُمْ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا فِي هَٰذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ ۗ وَأَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةٌ ۗ إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ

به‌و به‌ندانه‌م بڵێ که خاوه‌ن باوه‌ڕن: له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دنیایه‌دا چاکه ده‌که‌ن، پاداشتی چاک هه‌یه‌، زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه (ئه‌گه‌ر له شوێنێك دنیاتان لێ ته‌نگ کرایه‌وه کۆچ بکه‌ن بۆ شوێنێکی تر) به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە باوەڕیان بەخۆم و پێغەمبەرەکانمە : لە اللە تەعالا بترسن و گویڕایەڵی فەرمانەکانی بن و دوور بکەونەوە لەڕێگرییەکانی، ئەوانەی لەم دونیایە کار و کردەوەی چاکەیان کردبێت، ئەوا لەم دونیایە چاکەیان بۆ ھەیە بەسەرکەوتن و لەش ساغی و ڕزق و ڕۆزی فراوان، وە لەدواڕۆژیشدا بەھەشتی ھەتاھەتاییان بۆ دەبێت، وە زەوی اللە تەعالا فراوانە، ئەگەر نەیتوانی بەو شێوەیە پەروەردگاری داوای کردووە ئەو بپەرستێت ئەوا با کۆچ بکات بۆ ئەو شوێن و جێگایەی کە دەتوانێت لەوێ ئەو بپەرستێت، وە ھیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەمتاندا، وە تەنھا ئارامگران پاداشتی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا بەبێ ژمارە و حیساب وەردەگرن، لەبەر زۆری و جۆراو جۆری پاداشتەکان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە