سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:8

۞ وَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُ نِعْمَةً مِنْهُ نَسِيَ مَا كَانَ يَدْعُو إِلَيْهِ مِنْ قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَنْدَادًا لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِهِ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ

ئاده‌میزاد کاتێك ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی لێی ده‌لاڵێته‌وه‌، پاشان کاتێك خوا ده‌رووی لێ کرده‌وه و ناز و نیعمه‌تی پێبه‌خشی، دوعا و نزا و هانا و هاواره‌کانی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، چه‌نده‌ها هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ده‌دات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و جۆره که‌سه بڵێ: که‌مێك به خوانه‌ناسی ڕابوێره‌، به‌ڵام دڵنیابه که تۆ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خیت.

تەفسیر

ئەگەر بێباوەڕ تووشی ناڕەحەتی و تەنگ و چەڵەمەیەک ببێت، وەک نەخۆشی و تیاچوونی ماڵ و سامان و ترس و بیم، زۆر بەدڵسۆزی دەگەرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە ھانای بۆ دەبات و لێی دەپارێتەوە، وە ئەوەی بەسەریدا ھاتووە لەناڕەحەتی و ناخۆشی لەسەری ھەڵگرێت و لایبات، پاشان کاتێک بەفەزڵ و چاکەی خۆی نیعمەتی بەسەردا ڕشت و ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشیانەی لەسەر ھەڵگرت، خێرا ئەو پەروەردگارەی لەبیر دەچێتەوە کە ھانای بۆ برد، وە دەست دەکاتەوە بە ھاوەڵ و شەریک بڕیاردان بۆی، تاوەکو خەڵکی گومڕا بکات لەو ڕێگا راستەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردووە بەندەکانی لەسەری بن، جا کەوابێت - ئەی پێغەمبەر- بەو جۆرە کەسانە بڵێ ئەوە حاڵیانە: ئەوەی ماوەتە لەتەمەن و ژیانی دونیا بە ئارەزووی خۆت ڕابوێرە، بەڵام چاک بزانە ماوەیەکی کوورتە و دەبڕێتەوە، وە تۆیش لە ڕۆژی قیامەتدا لەھاوەڵانی دۆزەخیت وھیچ کاتێکیش لێی جیا نابیتەوە، وەک چۆن ھاوەڵێک لە ھاوەڵەكەی جودا نابێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە