سورەت 39 · جوزء 23

سورة الزمر · 39:7

إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ۖ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ

گه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت، دڵنیاش بن که هیچ که‌س کۆڵی گه‌ناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، پاشان گه‌رانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه‌، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا، چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - ئەگەر ئێوە بێباوەڕبن بەپەروەردگارتان، ئەوە اللە تەعالا بێ نیازە لە باوەڕھێنانی ئێوە و ھیچ پێویستی پێی نییە، وە ھیچ زەرەر و زیانیش لەو نادات، بەڵکو زەرەر و زیانی ئەو بێباوەڕییە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، وە پەروەردگار ھەرگیز ڕازی نییە بەندەکانی بێباوەڕبن پێی، وە فەرمانی پێ نەکردوون کە کافر و بێباوەڕبن، چونکە اللە تەعالا فەرمان بە خراپە و خراپەکاری و داوێن پیسی ناکات، ئەگەر بێتۆ ئێوە شوکر و سوپاسی اللە تەعالا بکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی پێی داون، وە باوەڕی پێ بھێنن ئەوا ڕازی دەبێت پێی و پاداشتان دەداتەوە لەسەری، ئەوەش بزانن ھیچ کەسێک گوناھ و تاوانی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پەیوەستە بەکار و کردەوەکانی خۆیەوە، وە پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، لەوێ ھەواڵی تەواوی ئەوەی ئەنجامتان دابوو لە دونیادا پێتان ڕادەگەیەنێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لەخراپەکارانتان دەسێنێت، بێگومان ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە ئاگادارە بەوەی لەدڵی بەندەکانیدایە، وە ھیچ شتێکی لێ نھێنی و شاراوە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە