سورەت 36 · جوزء 23
سورة يس · 36:40
لَا الشَّمْسُ يَنْبَغِي لَهَا أَنْ تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ
نه خۆر بۆی ههیه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕهوی خۆی دهربچێت)، نه شهویش پێش ڕۆژ دهکهوێت، بهڵکو ههریهکهیان له خولگهی تایبهتی خۆیاندا مهله دهکهن و به ئاسانی دهسوڕێنهوه.
تەفسیر
بەڵگە و نیشانەکانی خۆر و مانگ و شەو و ڕۆژ، بە ئەندازەیەکی ورد اللە تەعالا دیاریکردووە، بۆیان نییە لەوەی ئەو زاتە بەرز و پیرۆزە بۆی دیاری کردوون لێی لابدەن، نە خۆر بۆی ھەیە بگات بە مانگ تاوەکو خولگەکەی بگۆڕێت و ڕووناکییەکەی نەھێڵێت، وە نە شەویش بۆی ھەیە پێش ڕۆژ بکەوێت، بڕواتە سەری پێش کۆتایی ھاتنی کاتەکەی، وە ھەموو ئەم مەخلوقات و بەدیھێنراوە ڕامھێنراوانە، وە شتانی تریش لەھەسارە و گەلە ئەستێرەکان ھەموویان خولگەی تایبەتی خۆیان ھەیە کە اللە تەعالا بۆی دیاری کردون و ھەر خۆیشی دەیانپارێزێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە