سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:41

وَآيَةٌ لَهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ

به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).

تەفسیر

وە نیشانە و بەڵگەیەكی تر لەسەر تاک و تەنھایی اللە تەعالا و ناز و نیعمەت و بەخششەکانی لەسەر بەندەکانی ئەوەی ڕزگاری بوو لە تۆفانەکە لە نەوەکانی ئادەمی سەردەمی نوح، لەو کەشتییەی پڕ بوو لە مەخلوقات و بەدیھێنراوی اللە تەعالا، ئەوە بوو اللە تەعالا لەھەموو جۆرە گیاندارێک نێر و مێیەکمان لەناو ئەو کەشتیەدا ھەڵگرت، وە ڕزگارمان کردن لە تیاچوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە