سورەت 36 · جوزء 23

سورة يس · 36:39

وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ

هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه‌، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.

تەفسیر

وە بەڵگە و نیشانەیەکی تر لەسەر یەکخواپەرستی و تاک و تەنھایی زاتی ھەق تەعالای اللە، ئەم مانگەیە کە ھەموو شەوێک جێگا و ڕێگایمان دیاریکردووە، بە بچوکی دەست پێدەکات و پاشان وردە وردە گەورە دەبێت و دواتر وردە وردە جارێکی تر بچوک دەبێتەوە، تا دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی وەک پەلی دارخورمای کۆنی لێ دێت، زەرد و باریک ھەڵدەگەڕێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە