سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:44
أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِنْ شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ إِنَّهُ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا
ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به زه‌ویدا، تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی گه‌لانی پێس ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێك ده‌سته‌وسانی بکات له ئاسمانه‌کان، یان له زه‌ویدا چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه.
تەفسیر
ئایا ئەو بێباوەڕانەی قوڕەیش کە تۆیان بەدرۆ دانا نەگەڕاون بەسەر زەویدا و تەماشا بکەن و تێڕامێنن کە سەرەنجامی گەلانی پێش خۆیان کە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا چۆن بووە؟ ئایا سەرەنجامەکەیان سەرەنجامێکی خراپ نەبوو کاتێک اللە تەعالا لەناوی بردن، لەکاتێکدا ئەوان لە قوڕەیش بەتوانا و بەھێزتر بوون؟ ھیچ شتێک نییە لە ئاسمانەکان و زەویدا لەدەست اللە تەعالا دەربچێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا و ئاگادارە بەکار و کردەوەی ئەو بێباوەڕانە، ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەیان لا شاراوە نییە وە ھیچیشی لێ ون نابێت، ئەو بەدەسەڵاتە و دەتوانێت ھەر کاتێک ویستی لەناویان ببات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە