سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:43
اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ ۚ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ ۚ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا ۖ وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلًا
چونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، به‌مه‌رجێك پیلانی شه‌ڕو تاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه، (کاتێ بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له‌ناوبران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن. (که به‌شێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانه).
تەفسیر
وە سوێند خواردنەکەیان بە اللە تەعالا بەوەی سوێندیان بۆ خوارد لە نیەت پاکی و ساغ و سەلیمی مەبەستیانەوە نەبوو، بەڵکو بۆ خۆ بەزلزانی بوو لەسەر زەوی و خەڵەتاندنی خەڵکی بوو، وە فڕوفێڵ و پیلانی خراپ تەنھا زیان بە خاوەنە فێڵبازەکانی دەگەیەنێت، ئایا ئەو خۆبەزلزانە فێڵبازانە چاوەڕێی چی شتێک دەکەن جگە سوننەتی جێگیری اللە تەعالا نەبێت، ئەوانی چۆن لەناوبرد ئێوەیش بەھەمان شێوە لەناو دەبات، نا‌بینیت سوننەت و باوی اللە تەعالا لە لەناوبردنی خۆبەزلزاناندا گۆڕانکاری بەسەردا بێت، بەوەی لەناویان نەبات و سزای خۆیان بەسەردا نەبارێنێت، وە سوننەت و باوی اللە تەعالا لادانی بۆ نییە، بەوەی بکەوێت بەسەر خەڵکی تردا، لەبەر ئەوەی سوننەت و باوی ئیلاھی سابت و جێگیرە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە