سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:42
وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ جَاءَهُمْ نَذِيرٌ لَيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى الْأُمَمِ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُمْ نَذِيرٌ مَا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا
ئه‌و کافر‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی قوڕه‌یش زۆر به‌گه‌رمی به‌خوا سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت، بێگومان له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی زیاتر هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه...
تەفسیر
ئەو بێباوەڕانە بەو پەڕی سوێندەوە سوێندی قورسيان بە اللە خوارد : ئەگەر لەلایەن اللە وە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ بێت کە بیانترسێنێت لەسزای خۆی، ئەوا زیاتر لە جولەکە و گاور و غەیری ئەوانیش لەسەر ھەق و ڕاستی و شوێن کەوتنی بەردەوام دەبوون، جا کاتێکیش پەروەردگاریان موحەممەدی (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ڕەوانە کردن، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، زیاتر دوور کەوتنەوە لەڕێگای ھەق و ڕاستی، وە زیاتریش پەیوەستی باتڵ و ناھەقی بوون، ئەوان وەفایان نەبوو بۆ ئەو سوێندە قورسەی خواردیان کە وتیان ئەگەر پێغەمبەرێکیان بۆ بێت زیاتر لەخەڵکانی پێش خۆیان لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونی دەبن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە