سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:41
۞ إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَنْ تَزُولَا ۚ وَلَئِنْ زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِنْ بَعْدِهِ ۚ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا
به‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاده‌گرێت و نایه‌ڵێت له‌ناو بچێت و له‌یه‌ك بترازێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، ئه‌وه هیچ که‌سێك نی یه بتوانێت دوای ئه‌و زاته فریایان بکه‌وێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگر‌و لێخۆشبووه.
تەفسیر
بێگومان اللە تەعالا ئاسمانەکان و زەوی ڕاگرتووە بۆ ئەوەی تێک نەچن و لە ڕێڕەو و خولگەی خۆیان لانەدەن، گریمان ئەگەر تێک چوون و لە ڕێڕەوە و خولگەی خۆیان لایاندا، ھیچ کەسێک نییە جگە اللە تەعالا بیانگرێتەوە و نەھێڵێت تیابچن، بێگومان اللە تەعالا زۆر لەسەرخۆیە و پەلەی سزا و تۆڵەکردنەوەی نییە، وە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە