سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:40

قُلْ أَرَأَيْتُمْ شُرَكَاءَكُمُ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا فَهُمْ عَلَىٰ بَيِّنَتٍ مِنْهُ ۚ بَلْ إِنْ يَعِدُ الظَّالِمُونَ بَعْضُهُمْ بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خواو هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه‌، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه‌، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن لەبارەی ئەو شەریک و ھاوەڵانەی کە جگە لە اللە تەعالا دەتانپەرستن، ئەوان چییان لەسەر زەوی بەدیھێنا؟ ئایا ئەوانە شاخ و چیاکانی سەر زەوییان بەدیھێناوە؟ یان ڕووبارەکان سەر زەوی ئەوان بەدیان ھێناوە؟ یان گیانلەبەرانی؟ یان ئایا ئەوان ھاوبەشی اللە تەعالا بوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەویدا؟ یان کتێبێکمان پێداون کە بەڵگەی تێدا بێت لەسەر ڕاست و دروستی پەرستنی ئەوانەی کردوویانە بەھاوەڵ و شەریکی اللە تەعالا؟ نەخێر ھیچ شتێک لەوانە ڕووی نەداوە و نەبووە، بەڵکو ستەمکاران ھەندێکیان ھیچ بەڵێنێک بەھەندێکی تریان نادەن بە بێباوەڕی و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و سەرپێچی جگە لە فریودان و خەڵەتاندن نەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە