سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:39

هُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ ۚ فَمَنْ كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُ ۖ وَلَا يَزِيدُ الْكَافِرِينَ كُفْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًا ۖ وَلَا يَزِيدُ الْكَافِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًا

هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێنشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافرو بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێ باوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌نی نه‌بڕاوه‌.

تەفسیر

- ئەی خڵکینە- اللە ئەو زاتەیە ھەندێکتانی کردووە بەجێنیشنی ھەندێکی ترتان لەسەر زەوی، تاوەکو تاقیتان بکاتەوە چۆن ھەڵسوکەوت دەکەن و کار و کردەوەتان چۆنە، جا ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە اللە تەعالا و بەو پەیامەیش پێغەمبەران ھێناویانە، ئەوا گوناھی بێباوەڕی و سزا و تۆڵەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بێباوەڕی و کوفرەکەی ھیچ زیانێک لە پەروەردگاری نادات، وە بێباوەڕی کافرانیش لای پەروەردگاریان ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لەتووڕەبون و ڕق لێبوونی سەخت نەبێت، وە ھیچ شتێکی تریشیان بۆ زیاد ناکات تەنھا زەرەرمەندی و تیاچوونی خۆیان نەبێت، ئەوانە زەرەری ئەوە دەکەن ئەو بەھەشتەیان لەکیس دەچێت کە اللە تەعالا لە دواڕۆژدا بۆی ئامادە کردوون ئەگەر باوەڕیان بھێنایە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە