سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:45

وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَٰكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى ۖ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا

خۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کارو کرده‌وه‌ی نادروستیاندا، هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن، به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوای گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کارو کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه‌).

تەفسیر

ئەگەر اللە تەعالا پەلەی بکردایە لەسزادانی خەڵکی لەبەرامبەر ئەو گوناھ و تاوان و سەرپێچیانەی کردوویانە، ئەوا دەم و دەست ھەموو خەڵکی سەر زەوی و گشت ماڵ و سامان و ئاژەڵیانی لەناو دەبرد، بەڵام اللە تەعالا پەلەی نییە و دوای دەخات بۆ ڕۆژێک کە لە علیم و زانستی خۆیدا دیاریکراوە، کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە، جا کاتێک ڕۆژی قیامەت ھات ئەوە بێگومان اللە تەعالا زۆر بینایە بە بەندەکانی و ھیچ شتێکی لاشاراوە نابێت، پاداشت و تۆڵەی کار و کردەوەیان دەداتەوە، ئەگەر چاکیان کردبێت پاداشتی چاکیان دەداتەوە، خۆ ئەگەر خراپیشیان کردبێت ئەوا تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە