سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:28
وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ
هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه. به‌ڕاستی هه‌ر زاناکان په‌ی به‌و نهێنییانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می علم و زانستیدا ئه‌م ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن).
تەفسیر
وە لەناو خەڵکی و گیان لەبەران و ئاژەڵیشدا (لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزندا) ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە، وە جیاوازی ڕەنگی ئەوانەی باسکران، بەدڵنیاییەوە لەناو بەندەکانی اللە تەعالا تەنھا زانایان وەک پێویست لێی دەترسن و پلە وپایە و مەقامی پیرۆزی ئەو بەگەورە و مەزن دادەنێن، چونکە زانایان بەھەق دەیناسن و شارەزای ناو‌و سیفەت و شەرعەکەی و بەڵگەکانی دەسەڵات و قودرەتی ئەون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ و بەدەسەڵاتە ھیچ کەسیک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە لێبوردەی تاوان و گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە