سورەت 35 · جوزء 22

سورة فاطر · 35:27

أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا ۚ وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ

ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه‌، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبوومی جیاوازمان ده‌رهێنا که (ره‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه‌... هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌که‌ژو کێوه‌کانمان به‌زنجیره کێشاوه‌، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سووره و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه‌، هه‌شیانه ڕه‌شێکی تاریك و تۆخه‌...

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- ئایا نەتدی بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، ھەر بەو باراناوە ھەموو جۆرە میوە و بەروبومێکیمان ڕواند، کەشێوە و ڕەنگیان جیاوازە، لەسوور وسەوز و زەرد و ڕەنگی تریشی تێدایە، دوای ئەوەی درەختەکانیانمان بەئاوی باران ئاودا، وە لەچیاکانیشدا چەند ڕێگا ھەیە، ڕێگایان ھەیە ڕەنگی سپیە، وە ڕێگایش ھەیە ڕەنگی سوورە، وە ڕێگاگەلێکی تریشیان ڕەشێکی تۆخە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە