سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:29
إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَنْ تَبُورَ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا... (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا‌ئومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.
تەفسیر
بێگومان ئەوانەی ئەو کتێب و پەرتووکەی اللە تەعالا دەخوێننەوە کەدامان بەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەمان، وە کار و کردەوەیشی پێدەکەن، وە نوێژەکانیان بەجوانترین و تەواوترین شێوە جێ بەجێ دەکەن، وە لەوەی ڕزق و ڕۆزیمان داون بە زەکات دەرکردن و جگە زەکاتیش بە نھێنی و ئاشکرا لێی دەبەخشن، بەو کاروکردەوە چاکانە چاوەڕوانی بازرگانیەکن لای اللە تەعالا ھەرگیز زەرەر ناکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە