سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:2
مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِنْ رَحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِنْ بَعْدِهِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ
هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه.
تەفسیر
بێگومان کلیلی ھەموو شتێک بە دەستی اللە تەعالایە، ھەر خێر و چاکەیەک لە ڕزق و ڕۆزی و ھیدایەت و بەختەوەری بکاتەوە لەخەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە ئەگەر ویستی ھەر شتێک لەوانە بگرێتەوە لە خەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت لەسەریان بکاتەوە و پێیان ببەخشێت، ئەو زاتە پیرۆزە زاڵ و بە دەسەڵاتە و ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، زۆر دانا و کاربەجێیە لەبەدیھێنان و ئەندازەگیری و بەرێوەبردنیدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە