سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:1
الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَىٰ وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ۚ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
سوپاس وستایش بۆ خوایه، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
تەفسیر
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە لەسەر شێوەیەک کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، ئەو زاتە پیرۆزەی فریشتەکانی کردووەتە نێردراو فەرمانە قەدەرییەکانی خۆی جێ بەجێ دەکەن، ھەیانە وەحی و نیگا دەگەیەنێت بە پێغەمبەران، وە بەھێزی کردوون لەجێ بەجێ کردنی ئەو ئەرکەی داویەتییە دەستیان، فریشتەکانی بەشێوەیەک بەدیھێناوە ھەیانە خاوەنی دوو باڵ و سێ باڵ و چوار باڵە، بەھۆیەوە پێی دەفڕێت تاوەكو ئەوەی فەرمانی پێکراوە جێ بەجێی بکات، اللە تەعالا ویستی لەھەر شتێک بێت بۆ بەدیھێنراوەکانی زیادی دەکات، لە ئەندام و جوانی و دەنگ و شتی تریش، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە