سورەت 35 · جوزء 22
سورة فاطر · 35:3
يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ
ئهی خهڵکینه بیربکهنهوه له چاکهی خوا بهسهرتانهوه، ئایا دروستکارو به دیهێنهرێکی تر ههیه جگه له خوا له ئاسمان و زهویهوه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببهخشێت؟ جگه لهو زاته خوایهکی تر نیه، جا ئهوه چۆن لهو بیروباوهڕه دروسته لا دهدرێن؟ (روو دهکهنه گومڕایی).
تەفسیر
ئەی خەڵکینە بە دڵ و زمانتان، وە بەئەندامەکانی لاشەتان بەكردار باسی ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە و شوکر و سوپاسی بکەن، ئایا ھیچ خالق و بەدیھێنەرێکی تر ھەیە جگە لە اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بە باران بارین، وە لە زەویشەوە بەڕواندنی ڕووەک و بەربووم و کشتوکاڵ جگە لەوانە ڕزق و ڕۆزیتان بدات؟ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە اللە تەعالا نییە، ئیتر دوای ئەمە چۆن لەھەق و ڕاستی لادەدەن و درۆ و بوھتان بۆ اللە تەعالا ھەڵدەبەستن، وە واگومان دەبەن زاتی پیرۆزی اللە شەریک و ھاوەڵی ھەیە، ئەو زاتەی كه بەدیھێناون و ڕزق و ڕۆزی داون؟!
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە