سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:2

يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۚ وَهُوَ الرَّحِيمُ الْغَفُورُ

ده‌زانی چی ده‌چێ به‌ناخی زه‌ویداو چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه‌، چی له ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چیش پیایدا به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌و زاته زۆر میهره‌بان و لێخۆشبووه (به‌نیسبه‌ت ئیمانداران و ته‌وبه‌کارانه‌وه‌).

تەفسیر

دەزانێت و ئاگادارە چی دەچێت بەناو ناخى زەویدا لە ئاو و ڕووەک، وە چیش لەزەوی دێتە دەرەوە لە ڕووەک و شتی تریش، وە دەزانێت چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە لەباران و فریشتەکان و ڕزق و ڕۆزی، وە دەزانێت چیش بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان لە فریشتەکان و کار و کردەوە و ڕۆحی بەندەکانی، ئەو زاتە پیرۆزە بەڕەحم و بە بەزەییە بە بەندە باوەڕدارەکانی، وە لێبوردەیە بۆ گوناھی ھەر کەسێکیان تەوبە دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ لای.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە