سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:1

الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَلَهُ الْحَمْدُ فِي الْآخِرَةِ ۚ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ

سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر هه‌مووی، ئه‌و خاوه‌نێتی، ستایش و سوپاس له قیامه‌تدا (له به‌هه‌شتدا) هه‌ر پێشکه‌ش به‌و ده‌کرێت، ئه‌و (خوایه‌) زۆر داناو ئاگایه‌.

تەفسیر

سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە بە بەدیھێنان و بەڕێوەبردنیشیەوە ھەموو موڵکی ئەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە، وە ئەو دانا و کاربەجێیە لە لەبەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا، وە ئاگادارە بەحاڵ و بارودۆخی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە