سورەت 33 · جوزء 22
سورة الأحزاب · 33:73
لِيُعَذِّبَ اللَّهُ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْمُشْرِكِينَ وَالْمُشْرِكَاتِ وَيَتُوبَ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا
تا خوا سزای پیاوان و، وه ئافره‌تانی دووڕوو، وه هاوه‌ڵپه‌رستان له پیاوان و له ئافره‌تان بدات، هه‌روه‌ها ته‌وبه‌و په‌شیمانی له پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار وه‌رده‌گرێت، بێگومان خوای گه‌وره (بۆ ئه‌وان) زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه.
تەفسیر
مرۆڤ بەقەدەری اللە تەعالا ئەو سپاردەی ھەڵگرت، تاوەکو اللە سزای پیاوان و ژنانی دووڕووی پێ بدات، وە سزای ئەو پیاو و ژنە بتپەرست و موشریکانەیشی پێ بدات، لە تۆڵەی دووڕوییان و ھاوەڵ بڕیاردانیان بۆ اللە، وە بۆ ئەوەیش اللە تەوبە لە پیاوان و ژنانی باوەڕدار وەربگرێت، لەوانەی بەچاکی سپاردەی ئەرکە شەرعیەکانیان ھەڵگرت، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە زۆریش بە بەزەیی و میھرەبانە بۆیان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە