سورەت 34 · جوزء 22

سورة سبأ · 34:3

وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَا تَأْتِينَا السَّاعَةُ ۖ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّي لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَالِمِ الْغَيْبِ ۖ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَلَا أَصْغَرُ مِنْ ذَٰلِكَ وَلَا أَكْبَرُ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُبِينٍ

ئه‌وهانه‌ی کافرو حه‌قپۆشن ده‌ڵێن: قیامه‌ت هه‌ر نایه‌ت و نامانگاتێ، (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (وانیه‌) ئه‌رێ!! سوێند به په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت (چونکه ئه‌و زاته‌) زانایه به نهێنی و شاراوه‌کان و (هه‌ر خۆی ده‌زانێ که‌ی به‌رپای ده‌کات)، به‌قه‌ده‌ر ئه‌تۆمێك له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ناتوانێتله‌و په‌نهان بێت، وه له‌وه‌ش بچووکتر بێت یان گه‌وره‌تر (چونکه هه‌موو شتێك) له کتێبی تایبه‌تیدا ڕوون و ئاشکرایه (لوح المحفوظ)دا که وه‌ك ده‌سگایه‌کی کۆمپیوته‌ری وایه‌، هه‌موو شتێك تۆماره‌).

تەفسیر

ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وتیان: ھەرگیز ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش پێیان بڵی: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بەزاتی ھەق تەعالای اللە، بێگومان ئەو ڕۆژی دواییە ئێوە بە درۆی دەزانن و باوەڕتان پێی نییە بۆتان دێت، بەڵام جگە لە اللە ھیچ کەس کاتی ھاتنەکەی نازانێت، ھەر ئەو زانایە بە ھەموو پەنھان و غەیبییەکان لە ڕۆژی دوایی و غەیری ئەویش، ھیچ شتێک لە عیلم و زانستی ئەو ون نابێت ئەگەر بە ئەندازەی مێروولەیەکی وردی بچوکیش بێت لە ئاسمانەکان یان لەزەوی بێت، وە لەمە بچووکتر یان گەورەتریش بێت ھەر لێی ون نابێت، ئیللا لە پەرتوکێکی ئاشکرا و ڕووندایە، کە (اللوح المحفوظ) ە، ئەو پەرتووکەی زانیاری ھەموو شتێکی ھەتا ڕۆژی دوایی تێدا نووسراوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە