سورەت 33 · جوزء 21

سورة الأحزاب · 33:8

لِيَسْأَلَ الصَّادِقِينَ عَنْ صِدْقِهِمْ ۚ وَأَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا أَلِيمًا

تا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا، خوا پرسیار بکات له‌ڕاستگۆیان ده‌رباره‌ی ڕاستیه‌که‌یان (واته له پێغه‌به‌ران ده‌رباره‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان)، بۆ کافرانیش سزاو تۆڵه‌یه‌کی به‌ئێشی ئاماده‌کردووه‌.

تەفسیر

اللە تەعالا ئەم پەیمانە بەھێز و بتەوەی لە پێغەمبەران وەرگرت تاوەکو اللە تەعالا پرسیار لە ڕاستگۆیانی پێغەمبەران بکات کە ئایا پەیامەکەیان بەجوانی گەیاندووە، ئەمەش بۆ دەمکوتکردنی بێباوەڕانە، اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا سزای پڕ ئێش و ئازاری ئامادە کردووە کە بریتیە لە سزای ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەزاتی خۆی و پێغەمبەرەکانی نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە