سورەت 33 · جوزء 21

سورة الأحزاب · 33:7

وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِيِّينَ مِيثَاقَهُمْ وَمِنْكَ وَمِنْ نُوحٍ وَإِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ۖ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا

(بیریان بخه‌ره‌وه که ئێمه‌) په‌یمانمان له‌پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه په‌یمانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، په‌یمانی گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوا، به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه‌وسلم) و له‌نوح و ئیبراهیم و موسا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، بێگومان په‌یمانێکی به‌هێز و بته‌ومان لێ وه‌رگرتن...

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە بۆ گەلەکەت کاتێک پەیمانێکی بەھێز و بتەومان وەرگرت لە پێغەمبەران کە بەتاک و تەنھایی اللە تەعالا بپەرستن و ھیچ شتێکیش نەکەن بەشەریک و ھاوەڵی، وە ئەوەیشی لە وەحی و نیگا بۆیان دابەزیوە بیگەیەنن بە خەڵکی، ئەو پەیمان و بەڵێنەمان بەتایبەت لە تۆ و نوح و ئیبراهیم و موسا وعیسای کوڕی مەریەم وەرگرت، پەیمانێکی بەھێز و بتەومان لێوەرگرتن کە وەفا بکەن و پەیوەست بن بە گەیاندنی پەیامەکانی اللە تەعالا کە وەک ئەمانەت پارێزێک خراوەتە ئەستۆیانەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە