سورەت 33 · جوزء 21
سورة الأحزاب · 33:6
النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۗ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ إِلَّا أَنْ تَفْعَلُوا إِلَىٰ أَوْلِيَائِكُمْ مَعْرُوفًا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نزیکتره به‌ئیمانداران له‌خودی خۆیان (واته‌ده‌بێت له‌خۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فه‌رمانه‌کانی له‌سه‌رو فه‌رمان و داخوازی خۆیانه‌وه‌بێت) خێزانه‌کانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مه‌عنه‌ویانن) خزمانیش هه‌ندێکیان له‌هه‌ندێکی تریان له‌پێشترن، له‌ققورئانی خوادا، له‌ئیمانداران و کۆچبه‌ران، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و چاکه‌یه‌تان له‌نامه‌ی کرده‌وه‌کانتاندا بۆتان تۆمار کراوه.
تەفسیر
پێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەخودی باوەڕداران بۆ خۆیان باشترە لە ھەموو ئەو شتانەی بانگیان دەکات بۆی، ھەرچەند نەفس و دەروونی خۆیان حەز بەشتی تر بکەن، وە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وەک دایکی ھەموو باوەڕداران وان، حەرامە دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیچ کەسێک لە باوەڕداران ئەوان بخوازێت، وە ئەوانەی بەنەسەب خزم و نزیکی یەکترن لەپێشترن میرات لەیەکتری وەربگرن، ئەمەش لە حوکمی اللە تەعالا لە میرات گرتن بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوەیە لە رێگای اللە، (لەسەرەتای ئیسلامەوە باوەڕداران بەھۆی باوەڕ و کۆچکردنەوە میراتیان لەیەکتری وەردەگرت، بەڵام دواتر ئەم حوکمە سڕایەوە) - ئەی باوەڕداران- مەگەر تەنھا کاتێک نەبێت خۆتان وەسیەت بکەن بۆ خزمان و دۆستانێک کە میراتتان لێ نابەن بەشیان بدرێت لە میراتییەکەتان بەھۆی ئەوەی چاکەی لەگەڵ کردویت تۆیش بتەوێت چاکەی لەگەڵ بکەیتەوە، ئەم حوکم و بڕیارەی باسکرا لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوەتەوە و پێویستە کاری پێ بکرێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە