سورەت 33 · جوزء 21

سورة الأحزاب · 33:5

ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِنْدَ اللَّهِ ۚ فَإِنْ لَمْ تَعْلَمُوا آبَاءَهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ وَمَوَالِيكُمْ ۚ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ وَلَٰكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ۚ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا

ئه‌و کوڕانه به‌ناوی باوکی خۆیانه‌وه ناویان به‌رن و بانگیان بکه‌ن، ئه‌وه په‌سه‌نده لای خوا، ئه‌گه‌ر باوکیانتان نه‌ده‌ناسی، خۆ برای دینیتانن، سه‌ربه ئێوه‌ن و له ئێوه‌ن (ئه‌گه‌ر دوور له‌سووکایه‌تی) هه‌ڵه‌یه‌کتان کرد ئه‌وه قه‌یناکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دڵتاندا، نیه‌تێکی ناپاک هه‌بێت بۆ سووکایه‌تی پێکردنیان ئه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی ده‌بێت، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا لێ خۆشبوو میهره‌بانه (له‌هه‌ڵه‌کانتان ده‌بوورێت، ئه‌گه‌ر لێی په‌شیمان بنه‌وه‌).

تەفسیر

ئەوانەی ئێوە وا دەزانن کوڕتانن و کردوتانن بە کوڕی خۆتان بەناوی باوکی ڕاستی خۆیانەوە بانگیان بکەن، ھەر ئەوەیش ڕاستر و دادەپەروەرانەیە لای اللە تەعالا، ئەگەر ھاتوو باوکی ئەوانەتان نەدەناسی تا بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن، ئەوانە برای ئاینی و ئازادکراوی ئێوەن، بە برای من یان ئامۆزا بانگیان بکەن، ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر بەھەڵە نەسەبی کەسێکتان دابێتە پاڵ کەسێکی تر، بەڵام گوناھبار دەبن ئەگەر بەدەست ئەنقەصەد و عەمدی وا بڵێن:اللە تەعالا لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەریان چونکە سزایان نادات لەسەر وتنی گوفتارێک بەھەڵە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە