سورەت 33 · جوزء 21
سورة الأحزاب · 33:4
مَا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِنْ قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ ۚ وَمَا جَعَلَ أَزْوَاجَكُمُ اللَّائِي تُظَاهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَاتِكُمْ ۚ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَاءَكُمْ أَبْنَاءَكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ قَوْلُكُمْ بِأَفْوَاهِكُمْ ۖ وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ
خوا دوو دڵی دروست نهکردووه له دهروونی هیچ کهسێکدا (دوو بیروباوهڕ جێی نابێتهوه)، کهواته هاوسهرانیشتان که بهدهم پێیان دهڵێن: (ئێوه لهجێی دایکمانن) بهو قسهیه نابنه دایکتان، ئهوانهش به کوڕی خۆتانی دهزانن (له کاتێکدا ڕاستیهکهی وا نیه)، خوا حهق وێژهو ههر ئهو ڕێبازی ڕاست و دروست، نیشانی (بهندهکانی) دهدات.
تەفسیر
ھەروەکو اللە تەعالا دوو دڵی لە سینگی ھیچ پیاوێكدا دانەناوە، ھەروەھا ئەوەیشی دانەناوە بەژنەکانتان بڵێن: ئێوە وەک دایکمانن و لێمان حەرامن، ھەروەھا اللە تەعالا بە کوڕکراوەکانی نەکردووەتە کوڕی نەسەب و پشتی خۆتان، بێگومان (ظھار) کردن بریتیە لەوەی پیاوێک ژنی خۆی لەسەر خۆی حەرام بکات و پێی بڵێ: تۆ وەک پشتی دایکم وایت بۆم، ھەروەھا بە کوڕکردنیش حەرام کراوە: لەسەردەمی نەفامیدا بەکوڕکردن ھەبوو (ئەویش بەو شێوەیە بوو کەسێک دەھات کۆیلەیەکی دەکرد بەکوڕی خۆی و دواتر خەڵکی ئەو کۆیلەیان بەکوڕی فڵان کەس بانگ دەکرد) بەڵام کاتێک ئیسلام ھات ئەمەی یاساغ کرد و نەیھێشت، ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە کە بەژنی خۆتان بڵێن وەک دایکم وایت یان کۆیلەیەک بڵێن کوڕی خۆم، وتەیەکە بەزاری خۆتان دووبارەی دەکەنەوە، وە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستی نییە، چونکە ژنی خۆت دایکت نییە، وە ئەوەیشی بانگی دەکەیت کوڕم کوڕی خۆت نییە، اللە تەعالایش ھەق و ڕاستی دەڵێت، تاوەکو بەندەکانی کاری پێ بکەن، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە ڕێنمونی خەڵک دەکات بۆ ڕێگای ڕاست.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە