سورەت 33 · جوزء 21
سورة الأحزاب · 33:9
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَاءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَمْ تَرَوْهَا ۚ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه یادی نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان (مه‌به‌ست جه‌نگی خه‌نده‌قه که خوای گه‌وره فریای ئیمانداران که‌وت)، کاتێك سه‌ربازانی کوفر هاتنه سه‌رتان ئێمه‌ش ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز و سه‌ربازانێکمان نارده‌سه‌ریان که نه‌تانده‌بینین، خوای گه‌وره‌بینا بوو به‌هه‌وڵ و کۆششتان (چۆن پاسه‌وانیتان ده‌کرد، چۆن ئه‌و چاڵه‌قووڵ و درێژه‌تان هه‌ڵکه‌ند هتد).
تەفسیر
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار و کردەوە چاکەکانتان بەپێی شەریعەتەکەی ئەنجامداوە، باسی ئەو ناز و نیعمەتانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە کاتێک لەشکر و سوپای بێباوەڕان ھەموو کۆبوونەوە و ھاتنە سەر شاری مەدینە بۆ جەنگ کردن لەگەڵتان، وە دووڕوو و جولەکەکانیش پشتیوانی ئەوان بوون، لەو کاتەدا ڕەشەبایەکی بەھێزمان وەک ڕەشەبای (سەبا) ھەڵکردە سەریان، بە ھۆیەوە پێغەمبەر و سوپای ئیسلامی سەرکەوتن بەسەریاندا، ھەروەھا لە ئاسمانەوە فریشتەمان ناردە سەریان کە ئەوان بەچاو نەیاندەبینین، لە ئەنجامدا بێباوەڕان پشتیان ھەڵکرد و تێکشکان و ھەڵھاتن و دەسەڵاتی ھیچیان نەما، وە اللە تەعالا ھەموو ئەو کردەوانەی ئێوە دەیکەن دەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموو کارەکانیشتان دەداتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە