سورەت 33 · جوزء 21

سورة الأحزاب · 33:29

وَإِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَالدَّارَ الْآخِرَةَ فَإِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَاتِ مِنْكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا

خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه دڵنیا بن که خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌کردووه (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه هه‌موانیان خواو پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد).

تەفسیر

وە ئەگەر ڕەزامەندی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەیشتان دەوێت، وە لە دواڕۆژدا بەھەشتان دەستکەوێت، ئەوا لەسەر ئەوە حاڵەی تێیدان ئارام بگرن، چونکە بێگومان اللە تەعالا بۆ ھەر یەکێک لەئێوەی چاکەکار کە ئارام دەگرن و ھەڵسوکەوتان چاکە پاداشتی گەورەی داناوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە