سورەت 33 · جوزء 21

سورة الأحزاب · 33:28

يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا

ئه‌پێغه‌مبه‌ر به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره و سامانتان پێ ببه‌خشم، له‌وه‌ودواش به جوانترین شێوه ده‌ست به‌ردارتان ببم.

تەفسیر

ئەی پێغەمبەر بڵێ بەخێزانەکانت (بەژنەکانت) کاتێک داوای زیاد کردنی بژێویت لێدەکەن، وە تۆیش ناتوانیت بژێوییەکانیان بۆ زیاد بکەیت، پێیان بڵێ: ئەگەر ژیان و لەزەت و خۆشی و جوانییەکانی دونیاتان دەوێت وەرن بۆ لام لەوەی دەدرێت بە ئافرەتانی تەڵاقدراو دەتاندەمێ تاوەکو بۆخۆتان خۆش پێی بژین، وە بەبێ زیان و ئازاردان تەڵاقتان دەدەم و لێتان جیا دەبمەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە