سورەت 33 · جوزء 21

سورة الأحزاب · 33:30

يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ مَنْ يَأْتِ مِنْكُنَّ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ يُضَاعَفْ لَهَا الْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا

ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر: هه‌رکه‌س له‌ئێوه به گوناهێکی گه‌وره‌ی ئاشکرا هه‌ستێت، ئه‌وه بابزانێت که دووبه‌رابه‌ر سزا ده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌لای خوا زۆر ئاسانه چونکه ئێوه قه‌درو ڕێزی تایبه‌تیتان هه‌یه‌.

تەفسیر

ئەی ژنانی پێغەمبەر، ھەر کەسێک لە ئێوە گوناھ و سەرپێچییەکی ئاشکرا بکات، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا سزای بۆ دوو بەرامبەر دەکرێتەوە، دوو ھێندەی خەڵکی تر سزا دەدرێت، لەبەر پلە و پایە و پاراستنی شەرەف و ڕێزی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەم کارەیش (دوو بەرامبەر کردنەوەی سزا) بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە