سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:57

فَيَوْمَئِذٍ لَا يَنْفَعُ الَّذِينَ ظَلَمُوا مَعْذِرَتُهُمْ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ

جا له‌و ڕۆژه‌دا تکاو پاڕانه‌وه‌و بڕو بیانووی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌، هیچ سوودێکی نیه بۆیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوا لێیان ڕازی نابێت و ئه‌وانه‌ش داوای لابردنی ڕق و قینی خوایان لێ ناکرێت، به‌هۆی تۆبه‌وه خۆیان ڕزگار بکه‌ن.

تەفسیر

ئەو ڕۆژی اللە تەعالا ھەرچی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانە زیندوودەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت دانەوە و تۆڵە لێ سەندنەوە، ڕۆژێکە ستەمکاران ھیچ بڕوبیانوویەک سوودیان پێ ناگەیەنێت، وە داوایان لێ ناکرێت اللە لە خۆیان ڕازی بکەن بە تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای، چونکە تازە کاتی تەوبەکردن و گەڕانەوە بەسەرچووه.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە