سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:58

وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ ۚ وَلَئِنْ جِئْتَهُمْ بِآيَةٍ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو بابه‌تێك نموونه‌مان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه‌، که‌چی هه‌ر ئایه‌تێکیشیان بۆ بهێنیت و به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه‌، ئه‌وه بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئێوه ته‌نها پێشێلکه‌ری حه‌قن و هیچی تر نین!!

تەفسیر

بێگومان لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرێک نموونەمان ھێناوەتە بۆ خەڵکی تاوەکو یارمەتیدەریان بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ھەق و ڕاستی و جیاکردنەوەی لە باتڵ و ناھەقی، - ئەی پێغەمبەر- ئەگەر نیشانە و بەڵگەیەکیان بۆ بھێنیت لەسەر ڕاستی پەیامەکەت و ڕاستگۆیی خۆت، ئەوا ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا دەڵێن: ئەوەی ئێوە بۆمان دەھێنن ھەر ھەمووی پوچ و بەتاڵە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە