سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:56

وَقَالَ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ وَالْإِيمَانَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِي كِتَابِ اللَّهِ إِلَىٰ يَوْمِ الْبَعْثِ ۖ فَهَٰذَا يَوْمُ الْبَعْثِ وَلَٰكِنَّكُمْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

(له ڕۆژی قیامه‌تدا که تاوانباران سه‌ریان لێشێواوه‌و سوێندی درۆ ده‌خۆن) ئه‌وانه‌ی زانیاری و ئیمانیان پێبه‌خشرابوو ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی خوا بڕیاری له‌سه‌ر بووه ماونه‌ته‌وه (له دنیاداو له جیهانی به‌رزه‌خیشدا) تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌، جا ئه‌مه ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌که‌یه‌، به‌ڵام ئێوه به‌م ڕاستیه‌تان نه‌ده‌زانی و بڕواتان پێی نه‌بوو.

تەفسیر

ئەوانەیشی کە اللە تەعالا زانیاری پێداون لە فریشتە و پێغەمبەران وتیان: بەدڵنیاییەوە ئێوە ئەوەندە ماونەتەوە کە اللە نوسیویەتی و پێشتر زانیویەتی، لەو ڕۆژەی کە بەدیھێناون تا ئەو ڕۆژەی زیندووتان دەکاتەوە کە ئێوە نکۆڵی لێدەکەن، بەڵام ئێوە نەتان دەزانی کە بێگومان زیندووبوونەوە ھەر پێش دێت و ڕوو دەدات، بۆیە باوەڕتان پێی نەبوو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە