سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:33

وَإِذَا مَسَّ النَّاسَ ضُرٌّ دَعَوْا رَبَّهُمْ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا أَذَاقَهُمْ مِنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ

کاتێك ته‌نگانه‌و ناخۆشی تووشی خه‌ڵکی ده‌بێت، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و ده‌پاڕێنه‌وه‌، پاشان که ناخۆشی و ته‌نگانه‌که نه‌ماو خوا ده‌وری ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی لێکردنه‌وه‌، یه‌کسه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن.

تەفسیر

ئەگەر بتپەرست و موشریکەکان دووچاری ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژاری و نەداری و قات و قڕی بوونەوە ئەوا تەنھا ھانا و ھاوار بۆ لای پەروەردگاریان دەبەن و لێی دەپاڕێنەوە، بەگەردنکەچی و زەلیلییەوە دەگەڕێنەوە بۆ لای و داوای لێدەكەن ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشی و قات و قڕیەی دووچاریان بووە لەسەریان ھەڵگرێت و نەیھێڵێت، بەڵام پاشان کاتێک پەروەردگار بەزەیی پێیاندا ھاتەوە و ئەوەی دووچاریان بوو بوو لەسەری ھەڵگرتن و نەیھێشت، کۆمەڵێکیان وەک جاران دەگەڕێنەوە سەر ئەو شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەری بوون، لەگەڵ اللە تەعالادا ھانا و ھاوار بۆ دار و بەرد و بتەکانیان دەبەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە