سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:32

مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ

له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌و بڕوایان به‌هه‌ندێکی نی یه‌و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر).

تەفسیر

وە نەکەن لەو بتپەرست و موشریکانە بن کە ئاینەکەی خۆیان گۆڕی، باوەڕیان بە ھەندێکی ھێنا و بێباوەڕیش بوون بەھەندێکی تری، لە ئەنجامدا بوون بەدەست و تاقمی جیاجیا، ھەموو دەستە و تاقمێکیش بەو ئاینە بەتاڵ و پڕوپوچیەی لەسەرینی دڵخۆش و شادومانن، وادەبینن تەنھا ئەوان لەسەر ھەق و ڕاستین، وە غەیری ئەوانیش ھەمووی لەسەر بەتاڵ و پڕوپوچن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە