سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:31

۞ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ

خه‌ڵکینه‌: ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به‌ملکه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن...

تەفسیر

بگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا و تەوبە بکەن لە گوناھ و تاوانەکانتان، وە تەقوای اللە تان ھەبێت و لێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە نەکەن لە ھاوەڵ بڕیاردەران بن، لەوانەی دژی فیترەتی پاکوخاوێنن، ئەوانەی ھاوەڵ و ھاوبەش بۆ اللە بڕیار دەدەن و غەیری ئەو دەپەرستن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە