سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:30

فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

(ئه‌ی ئینسان به‌دڵێکی پاك و بێگه‌رده‌وه‌) ڕوو بکه‌ره به‌رنامه‌و ئاینی خواو ئه‌ملاولا مه‌که‌، خه‌ڵکینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن که خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست کردووه (واته قورئان که‌ته‌لۆك و نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌کانه لێی لامه‌ده‌ن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریه‌ك له هیچ نه‌خشه‌و دروستکراوێکی خوادا نی یه‌، ئا ئه‌وه‌یه دینی ڕاست و دروست، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر- خۆت و ئەوانەیش لە گەڵتدان لە باوەڕداران ڕوو بکەنە ئەو ئاینەی کە اللە تەعالا ڕووی وەرگێڕاویت بۆی و بەردەوام بە لەسەری، وە ڕوو وەرگێڕە لەھەموو ئاینێکی تر و شوێنی مەکەوە، ئەویش تەنھا شوێن ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکەوە کە اللە تەعالا ھەمووو خەڵکی لەسەر بەدیھێناوە، ئاین و بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا ناگۆڕێن، ئەو ئاینەی ڕاستەی کەھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن ئاینی ھەق و ڕاستی تەنھا ئاینی ئیسلامە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە