سورەت 30 · جوزء 21

سورة الروم · 30:29

بَلِ اتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَهْوَاءَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۖ فَمَنْ يَهْدِي مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ ۖ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ

نه‌خێر، ئه‌وانه ژیر نابن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌کی زانستی و زانیاری، جا ئیتر کێ ده‌توانێت ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه بکات خوا گومڕای کردوون (ئه‌ڵبه‌ته خۆیان ڕێگه‌ی گومڕاییان هه‌ڵبژاردووه‌، خوای گه‌وره‌ش به زۆر هیدایه‌تی که‌س نادات)، که‌سیش پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریان له سزای سه‌خت بیانپارێزێت.

تەفسیر

ھۆکاری گومڕاییەکەیان کەمی بەڵگە و نیشانەکان و ناڕوونیان نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە ئەوان شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان و چاولێکەری باوباپیرانیان کەوتوون، جا کێ ھەیە ھیدایەت و ڕێنموونی کەسێک بکات اللە تەعالا گومڕای کردبێت؟! بێگومان کەس نییە بتوانێت ئەوە بکات، وە ئەوان ھیچ یارمەتیدەرێکیان نییە بتوانێت سزای اللە تەعالایان لێ دوور بخاتەوە و بەرگریان لێ بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە